یاریگا –
وەین روونی، پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پلیمۆس جێهێشت.
هەرچەندە تەنیا حەوت مانگە روونی پۆستەکەی وەرگرتووە، بەڵام بە رێککەوتنی هەردوولا، گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و پۆستەکەی جێهێشت.
پلیمۆس لە دوا پلەی ریزبەندی خولی پلەسێی ئینگلتەرا دێت و لە دوا پێنج یاریدا، چوار یاریی دۆڕاندووە و لە یارییەکیشدا یەکسانبووە.
روونی لە سەرەتای هاوینی رابردوودا، گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ پلیمۆس واژۆ کرد و لە کۆی 23 یاریدا تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە.
روونی لە دوای بڕیارەکە گوتی
دەمەوێت ئەم دەرفەتە بۆ سوپاسکردنی یانەکە بقۆسمەوە، بە تایبەت سیمۆن هالێت و نیڵ دیوسنیپ کە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵیاندا هەیە.
کێڤن نانچێکیڤێڵ، راهێنەری تیمی دووەمی یانەکە بە کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی دەگرێتە ئەستۆ.