یاریگا –
فابیۆ کاناڤارۆ بە فەرمی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی پێسپێردرا.
کاناڤارۆ کە یەکەم کاروانی لەو بوارەدا لە ساڵی 2014-2015 لەگەڵ یانەی گوانگژۆی چینی تاقیکردەوە، بە فەرمی لە دەرگای یانەی دینامۆ زگرەبی کرواتیەوە راهێنەرایەتی یانەیەکی چامپیۆنزلیگی وەرگرت.
بەگوێرەی پۆستێکی یانەکە کە تۆزێک پێش ئێستا لە پلاتفۆڕمە فەرمییەکانی خۆیان بڵاویانکردەوە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ لەمەودوا سەرپەرشتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ.
ئەرکی یەکەم و لەپێشینەی فابیۆ لەگەڵ دینامۆ، هێشتنەوەی ئەو یانە کرواتیەیە لە 24 یانەکەی چامپیۆنزلیگ کە بەپێی رێسا نوێیەکە، مافی پەڕینەوەیان هەیە بۆ قۆناخی دواتر و دینامۆ پلەی 24ی گرتووە. (سەرکەوتنی 8 یانە بەراستەوخۆ، لەگەڵ ئەو 16 تیمەی دیکەی ریزبەندییەکە کە وەک پاشکۆ 8ی دیکەیان دەتوانن سەربکەون.)
کاناڤارۆ لە دوای گوانگژۆ، بەدوای یەک راهێنەرایەتی ئەم تیمانەی کردووە: نەسری سعودی 2015-2016, تیانجینی چینی 2016-2017, جارێکیتر گوانگژۆ 2017-2021, هەڵبژاردەی چین لە ساڵی 2019, بێنیڤێنتۆی وڵاتەکەی 2022-2023, ئودینیزی 2024 کە تەنها چەند رۆژێکی کەم لەو پۆستەدابوو کاتێک توانی یانەکە لە دابەزین رزگاربکات.
وەرگرتنی پۆستەکە لەگەڵ دینامۆ، یەکەمین ئەزموونی کاناڤارۆ دەبێت لەگەڵ یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ.
ئەو وەک یاریزان کە سەرکردایەتی ئیتاڵیای کرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2006ی ئەڵمانیا، هەرگیز چامپیۆنزلیگی نەبردووەتەوە. بۆیە دینامۆ زگرەب ئاڵنگاریەکی نوێیە وەک راهێنەر تا تواناکانی خۆی وەک راهێنەر پیشان بدات.
Fabio Cannavaro je novi trener prve momčadi GNK Dinamo 🤝💙
Tu odluku Uprave i sportskog direktora je večeras na 15. sjednici Izvršnog odbora podržao predsjednik kluba i Izvršni odbor.
Novi trener će se prvoj momčadi priključiti na okupljanju 3. siječnja kada će biti i službeno… pic.twitter.com/DL0iCSYewb
— GNK Dinamo (@gnkdinamo) December 29, 2024