ئیتاڵیا

راهێنەری داهاتووی ناپۆلی ئاشکرا بوو

یاریگا

دوای دۆڕانەکەیان ئەویش لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئیمپۆلی، ناپۆلی ڕایگەیاند کە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕودی گارسیا ئەنجام نادرێت و پێدەچێت بەم نزیکانە پۆستەکەی بەجێبهێڵێت.

ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئێمپۆلی ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس سەرۆکی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا، لەنێوان هەردوو گێمی یارییەکە چووەتە ژووری جلگۆڕین و وەک یارییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ یاریزانەکان قسەی کردووە.

 دی لۆرانتیس بە یاریزانەکانی گووتووە کە نابێت قسە لەگەڵ میدیاکان بکەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی گارسیا دوای یارییەکە ئەنجام نەدراوە.

سکای ئەوەشی بڵاوکردەوە یەکێک لە بژاردە بەهێزەکان بۆ شوێنگرتنەوەی رودی گارسیا راهێنەری ناپۆلی، فابیۆ کاناڤارۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button