عێراقکوردستان

ناسریە بە هاوکاری یاریزانە کوردەکان لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە

جارێکی تر دوو یانە کوردستانیەکە لە خولی نایابی عێراق سەرکەوتوو نەبوون

Yariga App

یاریگا –

لە خولی نایابی عێراق، ناسریە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە هاوکاری یاریزانە کوردەکان لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە.

لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی عێراق، ناسڕیە لە سلێمانی  به ئەنجامی 2 _ 0 لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە، هەر دوو گۆڵەکەش گێمی یەکەم یاریزانان کولیبالی و عەباس یاسین یاریزانی پێشووی هەولێر تۆماریان کرد، تا ئێستا هەشت یاریزانی کورد لە ریزی یانەی ناسڕیە یاریی دەکەن کە حەیدەر عەبودی راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات و لە یەکەم یارییشدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

بەم سەرکەوتنە ناسریە بە 13 خاڵ هاتە ریزبەندی شەشەم و پێشمەرگەی سلێمانیش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ ل ریزبەندی حەفتەم دێت، گەڕی داهاتووش پێشمەرگە لە بەغدا دەبێتە میوانی یانەی مەسافی.

جارێکی تر گازی باکوور رێگای سەرکەوتنی نەدۆزیەوە و لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ عەفک یەکسان بوو، گازی باکوور لە نۆ یاریی هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەمی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش 2ـی کانوونی دووەمی 2025 میوانداری جۆلان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button