کێیزا دەگەرێتەوە بۆ سێریائەی
یاریگا –
فێدێرێکۆ کێیزا دەیەوێ لیڤەرپوول جێبهێڵێ دوای کەمتر لە تەنها 5 مانگ لە پەیوەندیکردنی بەو یانە ئینگلیزیەوە.
کێیزا پاش ناکۆکییەکانی لەگەڵ یوڤێنتوس و بەڕێکردنی بۆ دەرەوەی خانمە پیرەکە دوای هاتنی تیاگۆ مۆتا، لە 29ی ئابی ئەم ساڵ بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند و 2.5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان پەوەیەندی بە رێدزەوە کرد. بەڵام نەک هیچ گۆڕانکارییەکی پێنەبوو، بەڵکوو لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆتدا هەلی بەشداریکردنیشی پێنادرێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فووت میرکاتۆی ئیتاڵی، کێیزا لەپێناو دەستکەوتنی خولەکی زیاتری یاریکردن دەیەوێ لیڤەرپوول جێبهێڵێ. ئێستا یانەکانی ناپۆلی، ئینتەر میلان و فیۆرێنتینا خواستیان بۆ ئەو گواستنەوەیە پیشانداوە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە باڵە ئیتاڵیەکە دەیەوێ رۆشتنەکە بەخواستن بێت. ئەوەش بە هیوای ئەوەی بتوانێ لەو خولەی کە پێشتر ماوەی 8 ساڵ لە یانەکانی فیۆرێنتینا و یۆڤی یاری تێدادەکرد، توانای راستەقینەی خۆی بسەلمێنێتەوە.
بەدرێژایی ئەم وەرزە، ئەو یاریزانە تەنها 4 جار بەشداریپێکراوە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.