ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

کاردانەوەی رۆناڵدۆ و جۆرجینا كاتێك لامین یاماڵ خەڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر بەدەست ده‌هێنێت

Yariga App

یاریگا –

شه‌وی رابردوو لامین یاماڵ به‌ باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاریكرا و خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ری برده‌وه‌ رۆناڵدۆ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئاماده‌بوو.

یاماڵ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ، سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌بڕی و گوتی شانازییەکی گه‌وره‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌م برده‌وه‌.


ئه‌ستێڕه‌ لاوه‌كه‌ گوتیشی، سڵاو لە هەموو لایەک، ده‌مه‌وێت سوپاسی رێکخەرانی گڵۆب سۆکەر بکەم ، هەروەها سوپاسی خێزانەکەم بکەم کە هاتوونەتە ئێرە، تاکە کەسێک کە ئامادەنیه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌م باوکمە، دایك و باوكم و برا بچوكه‌كه‌م و هه‌وره‌ها بارسێلۆنام زۆر خۆشده‌وێت.


درێژەی بە قسەکانیدا  گوتی، بێگومان ئەو هەڵبژاردەیە لەبیر ناکەم کە یۆرۆم لەگەڵدا بردەوە، هەروەها هەموو ستافی راهێنەران هانزی فلیک و لویس دێ لافونتێ و چاڤی سوپاس بۆ هەمووتان.


كریستانۆ رۆناڵدۆ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئاماده‌بوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی به‌ده‌ستهێنا له‌و كاته‌ی یاماڵ خه‌لاته‌ی باشترین یاریزانی لاوی به‌ده‌ستهێنا، رۆناڵدۆ و جۆرجینا کاردانەوەیەکی خۆشی نیشاندا به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ سه‌یری یاماڵیان ده‌كرد.

مانگی ئەیلولی رابردوو، رۆناڵدۆ له‌ كه‌ناڵی خۆی له‌ یوتیوب باسی یاماڵی کرد، رایگه‌یاندبوو، باوەڕم وایە کە لامین یامال له‌ داهاتوو ده‌بێته‌ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم نەوەیە نوێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button