ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێکی بەڕازیلی

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان ماتیۆس فێرناندێز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرایکردووە کە لە گەشتەکەی هەفتەی رابردووی ئێریک ئابیدال بۆ بەڕازیل، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پالێمیراس گفتوگۆیان کردووە، بەڵام کێشەکە لەوەدا ئەو یاریزانە کە لە بوتافۆگۆ گواستراوەتەوە پالمیراس پێویستە بەشێکی تێچووی بدرێت بە ئەوان.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بارسا ئامادەیە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ بۆ ماتیۆس خەرج بکات، بەڵام ئەستەمە ئەو یانەیە بەو پارەیە رازی بێت.

Back to top button