ئینگلتەرا

یاریزانێکی تۆتنهام تا مانگی ئەپرێڵ دادەبڕێت بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە

یاریگا- نەهامەتیەکیتر بەرۆکی تۆتنهامی گرفتار کرد و دوورکەوتنەوەی یاریزانێکیتری بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاگەیەند.

تۆزێک پێش ئێستا  پێگەی فەرمی سپێرس ڕایگەیاند کە موسا سیسۆکۆی فەڕەنسی بەهۆی ئەو پێکانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرامبەر ساوسهامپتن تووشی هات، نەشتەرگەی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام دەدرێت و تا مانگی ئەپرێڵی دادێ دادەبڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەکە پێشتر بە پێکانی درێژخایەنی هاری کینی کاپتن و گۆڵکاری گورزێکی کاریگەری بەرکەوتووە.

سیسۆکۆ لەو یاریزانانەیە کە دوای هاتنی خۆزێ مۆرینهۆ بایەخی پێ دەدرا و ئاستی هەڵکشانی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button