عێراقکوردستان

نەورۆز راهێنەری نوێ دیاریی دەکات

دوو راهێنەر بەربژێرن بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە نێوان دوو راهێنەری نێو خۆیی لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو یەکێکیان دەکاتە راهێنەری تیپەکە.

دوای دوورخسنەوەی جۆرڤان ڤێیرای راهێنەری نەورۆز لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە، نەورۆز دەیەوێ بە زوویی شوێنگرەوەی بۆ دەستنیشان بکات و گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێکی عێراقی واژۆ بکەن.

سلێمان رەمەزان راهێنەری کوردی پێشووی دهۆک، یەکێکە لەو بەربژێرانەی کە نەورۆز دەیەوێت بیکاته راهێنەری تیپەکە، قەحتان جسیر راهێنەری پێشووی نەجەفیش لە سەر مێزی گفتوگۆی دەستەی کارگێڕی نەورۆزە و دەیانەوێت لە نێوان ئەم دوو راهێنەرە یەکێکیان بکەنە راهێنەری تیپکە و لە چەند کاتژمێری داهاتووش ناوی راهێنەری تازە بۆ تیپەکە ئاشکرا دەکرێت.

دوای چوار شکستی لە سەر یەک، دەستەی کارگێڕی نەورۆز لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆیدا بریاری دوورخستنەوەی جۆرڤان ڤێیرای راهێنەری تیپەکەی دا، سوور پۆشەکانی سلێمانی لە نۆ یارییدا هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button