یاریگا –
لە بەغدا لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی قۆناخی یەکەمی جامی عێراق راکێشرا، هەولێر لە یاریگای خۆی یاریی دەکات.
لە قۆناخی یەکەمی جامی عێراق، هەولێر رووبەڕووی سامەڕا دەبێتەوە کە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری یارییەکە بەڕێوە دەچێت، پێشمەرگەی سلێمانیش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی فەهد دەبێتەوە.
بەگوێرەی یاساکانی جامی عێراق، 10 یانەی پێشەوەی ریزبەندیی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکان لە قۆناخی یەکەمەوە بەشداریی جامەکە ناکەن و لە قۆناخەکانی دواتر بەشداریی دەکەن، بۆیە یانەکانی دهۆک و زاخۆ و نەورۆز بەشداریی تیروپشکەکەیان نەکردووە.
10 یانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و یانەکانی خولی نایاب و دوو یانەی خولی پلەیەک بەشداریی قۆناخی یەکەم دەکەن، کە بە سیستەمی یەک یاری یانە سەرکەوتووەکان بۆ قۆناخی داهاتوو یەکلا دەکرێنەوە.