ئینگلتەراگرنگترین

تۆمەتەکانی سەر مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ زیاتر بوون

Yariga App

یاریگا –

تۆمەتەکانی سەر مانچێستەر سیتی لە 115 سەرپێچی دارایی بۆ 130 بەرز بووەوە و تا دێت سەرپێچییەکانی شینپۆشەکان لە یاسای دارایی خاوێن زۆرتر دەبن.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، تۆمەتەکانی سەر یانەی مانچێسدتەر سیتی ئینگلیزی لە 115 تۆمەتەوە بۆ 130 تۆمەت بەرز بووەتەوە، یانەکەی پرێمەرلیگ تا دێت تۆمەتەکانی سەری بە سەرپێچیکردن لە یاسای دارایی خاوێن زۆرتر دەبن.

پرۆسەی گوێگرتن لە قسە و بەڵگەنامەکان کە رۆژی 16ـی سێپتێمبەر لە هۆڵی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لە لەندەن دەستیپێکرد، کۆتایی هاتووە و بەمزووانە دادگا بڕیاری خۆی دەدات، کە پێشتر مان سیتی لەلایەن کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بە 115 سەرپێچیکردن لە ماوەی ساڵانی 2008 تاوەکو 2019 تۆمەتبار کرابوو.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لێژنەیەکی دادوەری راسپێردراون بۆ ئەوەی لەبارەی کەیسەکەی مان سیتی بڕیار بدەن، کە ئەو لێژنەیە لە سێ کەس پێکهاتوون و چاوەڕێ دەکرێت پێداچوونەوە بە تەواوی بەڵگەنامە و گوتەی کەسەکان بکەنەوە و لە چەند مانگی داهاتوو بڕیاری کۆتایی بدەن.

ئەگەر تۆمەتەکان لەسەر مان سیتی ساخ ببنەوە، ئەوا پێشبینی دەکرێت یانەکە دابەزێنرێتە چامپیۆنشیپ یان چەند خاڵێکی لێ کەم بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button