گێمی دووەمی یارییەکانی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمار کراوە
ئامار و داتای گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان
یاریگا –
تەواوی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان 20 گۆڵ تۆمار کراوە کە 15 گۆڵیان لە گێمی دووەم بووە.
لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، فەرحان شکور خاوەن خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە بوو کاتێک بەرامبەر دەربەندیخان لە خولەکی 9 گۆڵی تۆمار کرد، دەربەندیخان گەورەترین سەرکەوتنی گەڕەکەی تۆمار کرد و 7 _ 1 لە سەید سادقی بردەوە، 20 گۆڵ لە تەواوی گەڕەکە تۆمار کرا، 5 گۆڵ لە گێمی یەکەم و 15 گۆڵیش له گێمی دووەم تۆمار کران.
سێ گۆڵپارێز توانیان گۆڵەکانیان بە خاوێنی بهێڵنەوە و کلین شیت بکەن کە ئەوانیش هەورەمان رزگار لە پیشەسازی و هێمن عەلی لە شێروانە و عەباس یابڕە لە ئاکرێ، پیشەسازی تاکە یانەی ئەم گەڕە بوو کە بووە خاوەنی یاریی خاوێن و هیچ کارتێکی رەنگا و رەنگیان وەرنەگرت.
لە کۆی حەفت یاریی لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، 25 کارتی زەرد و کارتێکی سوور بە رووی یاریزانان بەرز کرایەوە.