
یاریگا –
رۆدریگۆ بەهۆی پێکانەوە دوو بۆ چوار یاری لە ریال مەدرید دادەبڕێت.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە مەشق و راهێنانەکان تووشی بووە، لە دوو بۆ چوار یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبێت، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەرامبەر جیرۆنا، ئاتاڵانتا و رایۆ ڤاییکانۆ ئامادە نابێت و لەوانەیە لە دەستپێکی جامی کیشوەرەکانیش بێبەش بێت.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، رۆدریگۆ بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی قاچی چەپی لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر جیرۆنا ئامادە نابێت.
سێیەمجارە رۆدریگۆ لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانییەوە 13 رۆژ لە یاریکردن دابڕا و لە دوو یاریی یانەکەی بێبەش بوو، مانگی رابردووش بەهەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە 20 رۆژ دابڕا و لە سێ یاریی یانەکەی بێبەش بوو.