
یاریگا –
ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا و رۆدریگۆ لە یاریی ئەمشەوی جیرۆنا و ریال مەدرید بێبەش دەبێت.
یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر جیرۆنا هەریەکە لە رۆدریگۆ و گۆنزالۆ و چیما ئامادە نابن و بۆ یارییەکەی لالیگا گەشت ناکەن.
Rodrygo, Gonzalo y Chema, bajas de última hora en la convocatoria.#GironaRealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) December 7, 2024
ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی لە قاچی چەپی تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی بووە و لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر جیرۆنا لە گەڕی شازدەمی لالیگا بێبەش دەبێت.
Rodrygo tiene problemas musculares en la pierna izquierda.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) December 7, 2024
رۆژنامەنووسەکەی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی یارییەکەی جیرۆنای نەکردووە و نەچووەتە بارسێلۆنا، کە وابڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 11:00 مەدریدییەکان ببنە میوانی یانە کەتەلۆنییەکە.
سێیەمجارە رۆدریگۆ لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانییەوە 13 رۆژ لە یاریکردن دابڕا و لە دوو یاریی یانەکەی بێبەش بوو، مانگی رابردووش بەهەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە 20 رۆژ دابڕا و لە سێ یاریی یانەکەی بێبەش بوو.