ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی كریستاڵ پاڵاس V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگ كریستاڵ پاڵاس و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەی لە هەفتەی رابردوو بەرامبەر نۆتینگهام بە سێ گۆڵی بێ وەڵام، ئامانجی بردنەوەیە دوای ئەوەی لە حەوت یاریی پێشتر نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت.

مانچێستەر سیتی لە كۆی 14 یاریی ئەم وەرزە تەنیا لە هەشت یارییدا براوە بوون دوو یاری یەكسان بوون و چوار یاریش تووشی شكست هاتوون.

بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 9 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە كۆی 14 یاری لە دوو یاری براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی دوازدە خاڵ لە ریزبەندی 17 پرێمەرلیگ دێت و لە ناوچەی دابەزینەوە نزیكن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گلاسنەر بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئادەم وارتن، شادی ریاز و ماتێۆس فرانكا بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا پێپ بە بێ كۆڤاسیچ، فۆدن، ستۆنز، ئاكێ، رۆدری، ئۆسكار بۆب رووبەرووی پاڵاس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

وۆڵكەر، ئاكانجی، دیاز، گڤاردیۆڵ

گوندۆگان

ساڤیۆ، دی برۆین، سێلڤا، دۆكو

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس

هەندرسن

مونۆز، چالۆبا، لوكرۆی، گێی، میچێل

هیوز، لێرما

سار، ماتێتا، ئیزی

بابەتی زیاتر

Back to top button