ئیسپانیا

ڤینیسیۆس: مارسێلۆ ئامۆژگاری کردم کە لە مەدرید ڕۆژێک دەتکەن بە پێلێ و ڕۆژێک…

یاریگا- وەک لە ئێستادا هەستی بە فشارەکان کردبێت، ڤینیسیۆس جونیۆر ئامۆژگارییەکی مارسێلۆی وەبیرهێنایەوە پێش ئەوەی لە فلامینگۆوە بێتە ڕیاڵ مەدرید.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی پلاکاری وڵاتەکەی، هێرشبەرە لاوەکەی مێرەنگی گوتی: “پێشتر مارسێلۆ ئامۆژگاریی کردووم کە لێرە لە مەدرید ڕۆژێک تۆ “پێلێ”یت و ڕۆژێکیش پێت دەڵێن هیچ ئاستت پێشکەش نەکرد!”

هاوکات بەڕازیلییە تەمەن 20 ساڵانەکە باسی لەو چرکەساتەش کرد کە لە فلامینگۆ پێیدا گوزەری کردووە و هەستی بە فشاری زۆر کردووە، وتی: “من هەمیشە وا دەردەکەوم هێمن و ئارامبم، بەڵام لە ناخەوە زۆر شڵەژاوم. یەکەم یاریم لە فلامینگۆ بۆ نموونە; تا ڕادەی مردن ترسام. تەنانەت نەمدەویست پێم بەر تۆپەکە بکەوێت!”

ڤینیسیۆس لە فلامینگۆ نەشونمای کرد و تا 2017 یاریزانی ئەو یانەیە بوو، دواتر لە 2018 ڕیاڵ گواستیەوە بۆ ڕیزای کاستیا و پاشان هەر هەمان ساڵ هێنایە تیپی یەکەم. وەک ڕاگەیەندرابوو گواستنەوەکەی 45 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button