ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ ناسنامەی خۆشەویستە نوێیەکەی یامال ئاشکرا دەکات

یامال دوای مانگێک لە جیابوونەوەی لە تیکتۆکەرێک، ئێستا پەیوەندی لەگەڵ کچێکی ئیتاڵی بەستووە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ مۆدێڵێکی ئیتاڵی گرێداوە.

لەگەڵ جیابوونەوەی لە خۆشەویستە کۆنەکەی، یامال پەیوەندییەکی خۆشەویستی نوێی لەگەڵ ئانا گێگنۆسۆ، مۆدێلی ئیتاڵی تەمەن 19 ساڵان بەستووە.

یامال لە ماوەی رابردوودا لە ئەلێکس پادییا، ئینفلوێنسەرەکەی تیک تۆک جیابووەوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆییەک، کە لەسەر ‘کۆشی’ کوڕێک دانیشتبوو. یامال لەوکاتەوە پادییای لە ئینستاگرام ئەنفۆڵۆو کردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by anna gegnoso (@gegnosoanna)

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یامال پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ مۆدێلە ئیتاڵییەکە هەیە، هەفتەی رابردوو گێگنۆسۆ لەگەڵ فابیۆلا باگلیێری، کە ئینفلوێنسەرێکی دیاری تیک تۆکە، ئامادەی یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لاس پاڵماس بوون.

لە دوای یارییەکە، وێنەیەکی یامال لەگەڵ عەبدی، کوڕە پوری لە گوندی لا رۆکا لەگەڵ گێگنۆسۆ و باگلیێری بڵاوبووەوە، ئەمەش گومانەکانی سەر پەیوەندی نێوان یامال و گێگنۆسۆ زیادکرد.

یامال و عەبدی ‘کوڕە پووری’ لەگەڵ گێگنۆسۆ

گێگنۆسۆ لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەناوبانگە، لە ئینستاگرام زیاتر لە 600 هەزار فۆڵۆوەرسی هەیە و لە تیکتۆکیش زیاتر لە 835 هەزار کەس فۆڵۆویان کردووە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یامال و گێگنۆسۆ پەیوەندییەکی زۆری باشییان و بەردەوام قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button