یاریگا –
ریال مەدرید بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی توانای رۆدریگۆی بۆ دەگەڕێتەوە.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی کرد و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی ئامادەیە.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆ ئاشکرایکردووە، دووەم رۆژە لەسەریەک رۆدریگۆ بەبێ هیچ کێشە و ئازارێک بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی دەکات، کە لەوەتەی یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی یانەکەی دابڕاوە.
ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری تۆڕی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یاریی سبەی بانگهێشتی رۆدریگۆ دەکات، کە سبەی یەکشەممە لە گەڕی پازدەمی لالیگا، ریال مەدرید میوانداریی خیتافی دەکات.
کۆرتیگانا راشیگەیاندووە، ئۆریلیەن چوامێنی هێشتا بەردەست نییە و ئەمڕۆ بە تەنیا راهێنانەکانی کردووە.