عێراقکوردستان

سۆران عەزیز سێ خاڵی زێڕینی بۆ موسڵ بە دەستهێنا

دوو یاریزانی کورد فریاد ڕەسی یانەکانیان بوون

Yariga App

یاریگا –

سۆران عەزیز یاریزانی موسڵ دوو گۆڵی بەرامبەر رەمادی تۆمار کردوو سێ خاڵی زێڕینی بۆ یانەکەی بە دەستهێنا.

لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێراق، موسڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە رەمادی بردەوە، دوو گۆڵەکەی موسڵ سۆران عەزیز یاریزانی کوردی تۆماری کردن، سۆران لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات و ئەم وەرزە لە هەندرێنەوە پەیوەندی بە موسڵ کرد، لە پێنج یارییدا  ئەسیستێک و سێ گۆڵیشی تۆمار کردووە.

لە یاریگای عەفک، ناسڕیە رووبەرووی عفک بوویەوە، ناسریە بە ئەنجامی 1 _ 0 سەرکەوتوو و تاکە گۆڵی یارییەکەش زیاد ئەحمەد یاریزانی کورد تۆماری کرد، زیاد وەرزی رابردوو لە دهۆکەوە پەیوەندی بە ناسڕیە کرد، رەوەند عەبدولخالق راهێنەری کورد سەرپەرشتی ناسڕیە دەکات.

موسڵ لە پێنج یاریدا خاوەنی نۆ خاڵە و لە ریزبەندی شەشەم دێت و یارییەکی دواخراویشی هەیە، ناسڕیە لە شەش یارییدا 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولی نایابی عێراق دێت.

 

خۆشی دەربڕینی زیاد ئەحمەد دوای تۆمار کردنی یەکەم گۆڵی لەگەڵ ناسڕیە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button