یاریگا –
کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، باسی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كرد.
دی برۆین له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی پێش یارییان به‌رامبه‌ر فاینۆڕد سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گوتی، راستگۆیانە قسه بكه‌م نازانم داهاتووم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م چۆن ده‌بێت، دەزانم گفتوگۆکان ده‌كرا، بەڵام بەداخەوە بەرامبەر برێنتفۆرد تووشی پێکان بووم، هەموو شتێکم وه‌ستا.
🎙️| Kevin De Bruyne on #ManCity:
“Everybody is a bit down about the five losses, but you have to move on…” 🗣️‼️pic.twitter.com/ECP09uw8l1
— City HQ (@City_HQs) November 25, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێكانه‌كه‌م پێم وابوو بۆ ماوەی دوو سێ رۆژ له مه‌شقه‌كان دوور ده‌كه‌ومه‌وه، بەڵام بۆ ماوەی 8 بۆ 9 هەفتە له یاریگاكان دووركه‌وتمه‌وه، بۆیە ئێستا دەمەوێت سەرەتا باشتر بم، توانام به ته‌واوی بۆ بگه‌رێته‌وه دواتر بیر له داهاتووی خۆم ده‌كه‌مه‌وه.
🔵❗️ Kevin De Bruyne on contract due to expire in June: “I honestly don’t know. We will see”.
“I’ve put basically everything to the side when I got injured. Now I’d rather still get better first and see how I am, and all the rest will come”.
“There will be talks, we’ll see”. pic.twitter.com/W5RAUc7opt
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 25, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا باشم و دڵخۆشم، تەنها دەمەوێت جارێکی تر یاری تۆپی پێی به‌باشی بکەمەوە، داهاتووش دەبینین.
دی برۆین لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، پێشتر گفتوگۆكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م هەبوو، بەڵام دواتر دووچاری پێکان بووم ، بۆیە لە چوارچێوەیه‌كی دەروونێكی باش نه‌بووم بۆ ئەوەی گفتوگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م بکەم، و بەڕاستی دەمەوێت بگەڕێمەوە ئاستی خۆم دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌م.
لە کۆتاییدا گوتی، هیچ په‌له‌م نییە، من لەو دۆخه ئاسوودەم، تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بکەم، بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی توانایه‌كی باش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستم ده‌كه‌مه‌وه.