ئیسپانیائینگلتەرا

نێیمار بۆ پشتگیری کردنی ڤینیسیوس توانج لە رۆدری دەدات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار داسیلڤا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامبەرامبەر قسەکانی رۆدری سەبارەت بە ڤینیسیۆس جونیۆر کاردانەوەی هەبوو و وەڵامی براوەی بالۆن دۆری دایەوە.

لە کاتێکدا ڤینیسیۆس پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، بەڵام لەناکاو لە رۆژی ئاهەنگەکەدا هاوکێشەکە بە تەواوی گۆڕدرا و راگەیەندرا کە رۆدری یاریزانی مانچێستەر سیتی ئەم خەڵاتە وەردەگرێت و هەر بەو هۆیەشەوە ڤینیسیۆس و ئەندامانی دیکەی ریال مەدرید بایکۆتی ئاهەنگەکەیان کرد.

نێیمار کە زیاتر لە ساڵێکە یاری بۆ هیلالی سعودی دەکات، هاوڕێیەکی نزیکی ڤینیسیۆس جونیۆرە و بەردەوام پاڵپشتی هێرشبەرەکەی ریال مەدریدی کردووە لەهەر هێرشێک کە کرابێتە سەری.

دوایین پاڵپشتی نێیمار بۆ ڤینی پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی ئەو قسەیەی رۆدری هەیە. ئەم یاریزانە ئیسپانییە شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ڤینیسیۆس گوتی:

پێموایە کەسێکی زیرەکە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بۆت دەردەکەوێت کە تا زیاتر سەرنجی لەسەر یاریگا بێت باشتر دەبێت. وەرزشوانان تەنیا ئەوە نین کە لە یاریگادا پیشانی دەدەن، بەڵکو لە دەرەوەی یاریگاش کەسایەتیان گرنگە.

نێیمار ئەم قسانەی بەدڵ نەبوو، لە کۆمێنتێکی ئینستاگرام وەڵامی رۆدری دایەوە و نووسی:

ئەویش ئێستا لێمان بووە بە قسەکەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button