عێراقکوردستانگرنگترین

لە ئیمارات جۆری پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئیڤان خالید دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

لە ئیمارات جۆری پێکانەکەی ئیڤان خالید ئاشکرابوو و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یانەی هەولێر دەستنیشانکرا.

ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر کە بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەکە لە یانەکەی قەڵاومنارە دابڕاوە، لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و لەم هەفتەیە بۆ دەستنیشانکردنی راددەی پێکانەکەی سەردانی ئیماراتی کرد.

ئیڤان خالید لەبارەی پێکانەکەی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەژنۆم سەلامەتە و دەستم بە هەندێک مەشق و راهێنان کردووەتەوە’.

ماوەیەک بوو هەستم بە ئازار دەکرد لە ئەژنۆمدا، بریارمدا بچمە ئیمارات و پشکنینی پزیشکی بکەم، لە پشکنینەکان دەرکەوت چەند کیسێکی بچووکی ئاو لە نێو ئەژنۆمدا هەیە و سوپاس بۆخوا بەستەرەکانم بێ کێشە بوون، پزیشک بریاریدا چەند سەرنجێک لە ئاوی ئەژنۆم دەربهێنێت و ئێستا هەست بە باش بوون دەکەم، چارەسەری سێ مانگی پێداوم و دوێنێ بەشێوەی سەرەتایی دەستم بە مەشقەکان کردەوە، تەنها یاریی داهاتوو ئەستەمە ئامادەبم و هەوڵدەدەم دواتر بە شێوەیەکی باش بگەڕێمەوە بۆ یارییکردن.

سەرەتای وەرزی ئەمساڵ ئیڤان خالید بە گرێبەستێکی یەک وەرزە لە سەر داوای سەمیر بابۆی راهێنەر لە کارەباوە پەیوەندی بە هەولێر کرد، پێشووتریش چەند وەرزێک لە هەولێر یارییکردووە و لەلاوانی قەڵاومنارەوە پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button