یاریگا –
دوای چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی رانیە، بریاری کۆتایی له بارەی یارییەکەی بەرامبەر شێروانە درا.
رانیە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی کرد و بریاریان داوە تاوەکو نیوەڕۆی دووشەممە ( 18ـی نۆڤێمبەری 2024 ) چاوەڕوانی هاوکاری یاخود بەڵێنی بەرپرسان بن بۆ ئەوەی یارییەکەی بەرامبەر شێروانە ئامادەبن، بە پێچەوانەوە یاریزانەکان ئامادەنین یاریی بکەن.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری هەیە کە دەستەی کارگێڕی رانیە کەمێک پێش ئێستا بریاریان داوە تاوەکو چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەی شێروانە چاوەڕوانی بەڵێنێک یاخود هاوکاری بن بۆ یانەکە، بە پێچەوانەوە جگە لەوەی لە یارییەکە ئامادە نابن بریاری کشانەوە دەدەن لە خولی نایابی کوردستان.
تا ئێستا دەستەی راهێنەران و یاریزانانی رانیە 43 رۆژە هیچ مووچەیەک و شایستەیەکی داراییان وەرنەگرتووە، جگە لەوەش 90 ملیۆنی وەرزی رابردووش قەرزارە، سێ رۆژە یاریزانانی تیپەکەش بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانیان کردووە.