ئه‌وروپاگرنگترین

ڤان پێرسی: دەرگای کارکردنم لەگەڵ ئارسیناڵدا لێ داخراوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی گەڕانەوە بۆ ئارسیناڵ و کارکردن لەو یانەدا کە تێیێدا خۆی وەک ئایکۆنێک ناساند، بە مەحاڵ دەزانێت.

ئەستێرەکەی پێشووی هۆڵەندا لەماوەی نێوان 2004-2012 درێسی گەنەرزی پۆشی و تا گەشتنی بە ئاستی کاپتنی تۆپچیەکان. بەڵام دواتر مانچێستەر یونایتد لێی هاتەپێشەوە و گواستیەوە ریزەکانی. ئەوەش رۆبنی لای هاندەرانی گەنەرز بێزراو کرد.

ڤان پێرسی کە لە مانگی مایۆی ئەم ساڵ وەک یەکەم ئەزموونی کاری راهێنەرایەتی پۆستی هیرینڤینی وڵاتەکەی گرتەدەست، لە نوێترین دیمانەیدا گەڕانەوەی بۆ ئاڕسیناڵی لە داهاتوودا بە مەحاڵ زانی بەهۆی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە و وتی

پێشبینی ناکەم لە ئارسیناڵ کاربکەم. پێم وابێ ئەو دەرگایە داخراوە بەهۆی چوونم بۆ مان یونایتد، ئەمە بۆچوونی خۆمە. ئەگەرچی لە تۆپی پێدا هیچ شتێک دڵنیا نیت، بەڵام ئەمە بۆچوونی خۆمە.

بابەتەکە بۆ ئەوان هەستیارە نەک من. بەتایبەتتر بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ هەستیارە.

تێگەشتووم لەوەی پلانی دوورمەودا و زۆر لەپێش هیچ مانایەکی نییە. من بە زۆری لە ئێستا و لەم ساتەدا دەژیم. بۆیە خۆشحاڵم لەگەڵ هیرینڤین.

یانەکەی ڤان پێرسی لەم وەرزە لە کۆی 12 یاری خاوەنی 14 خاڵن و لە پلەی 12ی خولی هۆڵەندی دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button