وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە لە دەیڤزەوە بۆ ریال مەدرید
بەڕێوەبەری کارەکانی تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات
یاریگا –
ریال مەدرید وێڵە بەدوای گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزان و لە سەرووی هەموویانەوە، ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، ئەستێرەی بایرن میونشن.
شەوی رابردوو هەینی، چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی لە مەدرید، باسیان لە رێککەوتنی نێوان ئاڵفۆنسۆ و ریال مەدرید کرد، بەڵام ئەم هەواڵە هەرزوو رەتکرایەوە.
ماوەی دوو ساڵە، ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەیڤز دەدات، بەڵام بایرن میونشن بڕیاری دەستبەردارنەبوونی لە خزمەتەکانی ئەستێرە کەنەدییەکە دابوو.
نیزاڵ حۆشە، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤز تەواوی راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی رەتکردەوە و دووپاتیدەکاتەوە، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان ریال مەدرید و دەیڤزدا نەکراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤز دەڵێت
هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ریال مەدرید نەکراوە، ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە، تەنانەت رێککەوتن لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نەکراوە و بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە میونشن، کراوەیە.
ریال مەدرید بەهۆی زۆری ژمارەی پێکانەکانی هێڵی بەرگرییەوە، چاودێری کۆمەڵێک یاریزان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.