ئیتاڵیاگرنگترین

چیرۆکی یوڤێنتوس و پۆگبا کۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی پەیوەندی نێوان یوڤێنتوس و پۆڵ پۆگبا بەفەرمی کۆتایی پێهات.

هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو سزای سڕکرانی پۆل پۆگبای فەڕەنسی کەمکرایەوە بەجۆرێک لە سەرەتای ساڵی نوێ دەتوانێت بگەڕێتەوە. هەرچەندە خودی خۆی ئامادەیی ئەوەی پیشاندابوو مووچەکەی کەم بکاتەوە لەپێناو یاریکردنەوەی بۆ خانمە پیرەکە، بەڵام دواجار هەردوولایان رێککەوتن بە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی نێوانیان.

بۆ زانینی ماوە و هۆکاری سڕکردنەکەی:

پۆگبا لەپێناو یاریکردن بۆ یانەیەک ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە

ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە ئینستاگرامی خۆیەوە بە پۆستێک سوپاسگوزاریی خۆی بۆی هاندەرانی یۆڤی دەربڕی و هیوای بەختێکی باشیشی بۆ یانە ئیتاڵیەکە خواست.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا تەنها یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس کردووە، بەڵام هەریەکەیان و لە دوو ماوەی جیاواز.

لەگەڵ بیانکۆنێری 8 نازناوی بردووەتەوە کە 4 دانەیان خولی ئیتاڵیە و جارێکیش گەشتووەتە کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button