کۆیە بە راهێنەرێکی رۆژهەڵاتی خۆی بۆ خولی پلە یەکی کوردستان ئامادە دەکات
دوو یاریزانی پیشەگەر پەیوەندیان بە یانەکە کردووە
یاریگا –
کۆیە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێکرد و راهێنەری تازەشی دەستنیشانکرد.
بە مەبەستی ئامادەکردنی تیپێکی تۆکمە بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان 2024 _ 2025 کۆیە ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد، دەستەی کارگێڕی کۆیە بۆ ئەم وەرزە ئیسماعیل ماواتی کە خەڵکی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە وەک راهێنەری تیپەکەی دیاریکردووە.
تا ئێستا کۆیە چەند یاریزانێکی تازەی هێناوەتە ریزەکانی کە ئەوانیش محەمەد حەمە ئەمین و مەروان جەلالی بەرگریکار و دژوار عومەری ناوەرستکارن، دوو یاریزانی پیشەگەریش بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کۆیە واژۆ کردووە کە نوار حلبی هێرشبەر کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و تامۆ تینۆی هێرشبەری کامیڕۆنیە کە وەرزی رابردوو بۆ قەڵادزێ یاریی دەکرد.
چەند وەرزێکە کۆیە هەوڵی سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب دەدات و خەونی چەند ساڵەی هاندەرانی بەدی بهێنێت، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە و وەرزی رابردوو بە راهێنەرایەتی زراڕ کرێکار ریزبەندی سێیەمی لە خولی پلە یەکی کوردستان بە دەستهێنابوو.
نوار حلبی هێرشبەر
تامۆ تینۆی کامیرڕۆنی