ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکەگرنگترین

هاندەرێک کارێکی سەرشێتانە دەکات

یاریگاـ

هاندەرێکی یانەی رایسینگ کلەبی ئارجێنتینا سەرکی باپیرە گەورەکەی لە گۆڕ دەردێنێت و لەگەڵ خۆی دەبات بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی پاڵەوان بوونی یانەکەی. 

پاش ئەوەی یانەی ئارجێنتینایی بووە پاڵەوانی خولی نێوخۆیی، لە کاتی ئاهەنگ گێران هاندەرێک بە کەلە سەرێکی مردوو بینرا، کاتێک پرسیاران لێکرد ئەمە چیە، لە وەڵامدا دەڵێت کەلەی سەری باپیرمە، ئەو هاندەرێکی سەرشێتی رایسینگ بوو و منیش ویستم لەگەڵماندا بەشداری ئاهەنگەکە بکات، بۆیە بریارمدا لە گۆرەکەی دەریبێنم و بێین بۆ ئاهەنگەکە. 

ئەم هاندەرەی یانە ئارجێنتیناییەکە دەڵێت بریارمداوە لەمەودوا کەلەی سەری باپیرەکەم لەگەڵ خۆم بۆ یارییەکان ببەم، چونکە دڵنیام بەم کارەی من روحی ئاسوودە دەبێت. 

Back to top button