ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | هاندەرێکی بەڕازیلی بە دەستی هاندەرانی ساو پاولۆ کوژرا

نیگەرانییەکی زۆر لە شەقامی وەرزشی بەڕازیلی هەیە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێکی یانەی کروزێرۆ لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هاندەرانی تیمەکەی بۆ شارەکەی، لەسەر رێگرا کوژرا.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، هاندەرانی ساو پاولۆ، بۆسەیەکیان لەسەر رێگەی سەرەکی گەڕانەوەی هاندەرانی کروزێرۆ بۆ شاری بێلۆ هۆریزۆنتێ دانابوو و دوای پێکدادان و هێرشکردنە سەرییان، هاندەرێکی کروزێرۆ کوژرا.

هاندەرانی کروزێرۆ لە دوای دۆڕانی یانەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ 3-0، بە پاس دەگەڕانەوە شارەکەیان، بەڵام هاندەرانی ساو پاولۆ، کە رکابەری سەرسەختی یەکترن، بۆسەیان بۆ دانرابوو.

پۆلیسی فێدراڵی بەڕازیل زانیاری زۆری لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام روونیکردووەتەوە؛ کەسێکی 30 ساڵان لە نەخۆشخانەی مایریپۆرا لە باکووری ساو پاولۆ گیانی لەدەستداوە و 12 هاندەری دیکەی کروزێرۆ برینداربوون.

چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە و تیایدا دەرکەوتووە، چەند هاندەرێکی ساو پاولۆ بە دار هێرشدەکەنە سەر هاندەرانی کروزێرۆ و ئاگر لە پاسەکەیان بەردەدەن، ئەمە جیا لە ئاڕاستەکردنی یاری ئاگرین بەرەوڕووی پاسەکە.

یانەی کروزێرۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

زۆر بەم رووداوانە نیگەرانین و چەندین هاندەری یانەکەمان برینداربوون.

هاندەرەکە ناوی خۆسێ ڤیکتۆر میرانادا-یە، تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی شاری سێتێ لاگواسە.

🎥 | خێراترین کارتی سوور لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمار کرا

بابەتی زیاتر

Back to top button