ئینگلتەرا

لە یەکەم سەرپەرشتی کردنی مەشقەکانی ئارسیناڵدا، ئارتێتا زیاد لە جارێک ڕاهێنانەکانی وەستاندووە!

یاریگا- وا دیارە مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری نوێی ئارسیناڵ بە پەرۆشە بۆ ئەوەی هەرچی زووە شێوازی تاکتیکی خۆی بەسەر یانەکەیدا بچەسپێنێت.

وەک زۆربەی ڕۆژنامە و سەرچاوە ئینگلیزییەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەمڕۆ لە یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی گەنەرزدا، ڕاهێنەرە لاوەکە چەندین جار یاریزانەکانی وەستاندووە و بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان، بەوپێیەی هەندێکیان شکستیان هێناوە لە جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی ئارتێتا کە بریتی بووە لە فشار دروستکردن و پاسدانی دروست.

وەک لەو سەرچاوانەدا هاتووە، ڕاهێنەرەکە پێ وتوون کە ئەم شێوازە جێبەجێ بکەن “قاچت لەسەر تۆپەکە دابنێ تەنانەت ئەگەر کاتی زیاتریشی لێ بردووین، ئینجا پاس بدە بە هاوڕێکەت.”

لە یاری ڕابردوودا بەرامبەر ییڤەرتۆن ئارتێتا وەک تەماشاکەرێک ئامادە بوو. یاری داهاتووشیان ڕۆژی پێنجشەممەیە بەرامبەر بۆرنماوس کە هاندەرانی تۆپچییەکانی لەندەن بەهیوای بینینەوەی ئاستێکی جیاواترن لەسەر دەستی یاریزانەکەی پێشووتر و ڕاهێنەرەکەی ئێستایان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button