
یاریگا–
فرانکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا لەو بڕوایەدایە دی لیخت هاونیشتیمانی پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.
ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تەلەگرافی وڵاتەکەی دەڵێت ” راستە دی لیخت لە پێناو یاریکردن لە یۆڤێنتوس داواکەی یانەکەمانی رەتکردەوە، بەڵام گومانم نیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەمان دەکات و دەبێتە ئەستێرەیەکی گەورە “.
دی یۆنگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە لە ئاستی خۆی لە یانەکەی رازیە و هیوادارە لە داهاتوودا بتوانێت زیاتر خزمەت بە یانەکەی بکات.