ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی چارەسەری کێشەکانی بێڵینگهام دەکات

بە شێوازی کۆن

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی چارەسەری بێدەنگی جود بێڵینگهامی ئینگلیزی دەکات.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا خۆسێ فێلیکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، لە یارییەکانی داهاتوو کارلۆ ئانچێلۆتی گۆڕانکاری لە شوێنی یاریکردنی جود بێڵینگهام دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، ئانچێلۆتی بێڵینگهام لە هەمان ئەو شوێنە یاریی پێدەکات، کە وەرزی رابردوو یاریی لێ دەکرد و بیرۆکەی یاریکردنی یاریزانەکە لە شوێنی جیاواز بە یەکجاری کۆتایی دێت.

لەم وەرزە بەهۆی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ شێوازی یاریکردنی ریال مەدرید گۆڕاوە، بێڵینگهام کەمتر بەشداری هێرشەکانی تیپەکەی دەکات بەپێچەوانەی وەرزی رابردوو کە زیاتر یاریزانێکی هێرشبەری بوو.

هەر بەو هۆیە ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزە تاوەکو ئێستا گۆڵی بۆ یانەکەی نەکردووە لە کاتێکدا وەرزی رابردوو گۆڵکاری تیپەکەی بوو. ئەمەش بووەتە هۆی بێزاری یاریزانەکە.

تووڕە بوونی بێڵینگهام کاتێک ڤینیسیۆس لەبەردەم گۆڵ پاسێکی پێ نادات؛

بەڵام کارلۆ بڕیاریداوە کۆتایی بە بێدەنگی بڵیگۆڵ بهێنێت، لە یارییەکانی داهاتوو زیاتر رۆڵی هێرشبەری پێدەدرێت و هاوشێوەی وەرزی رابردوو رۆڵی یاریزانێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت.

بیڵی لەم وەرزە تاوەکو ئێستا 9 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە. لە کاتێکدا لە وەرزی رابردوو لە 9 یاریی دەستپێک 8 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردبوو.

بەکۆی گشتی لە وەرزەکە لە 43 یاریی بەشداری 36 گۆڵی کرد، 23 گۆڵی کرد و 13 گۆڵیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button