ئیسپانیاگرنگترین

پێدری: بە گەڕانەوەی گاڤی دڵخۆشم

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی پابلۆ گاڤی بۆ یاریگاكان دەربڕی.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و پابلۆ تۆرێ دوو گۆڵ و پێدری گۆڵێک تۆمار كران.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by FC Barcelona (@fcbarcelona)


لە دوای یارییەكە پێدری گوتی:

سەرەتایی یارییەكە جیاواز بوو، بەتایبەت بەهۆی پێكانی ئێریك گارسیا و دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی، بەڵام توانیمان بە باشی مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڕانە كتوپڕەدا بكەین.

راهێنەر پێی ووتین كە لە ناوچەی سزای بەرامبەر نزیک ببینەوە و ئەوان بۆشایی بەجێدەهێڵن، بێگومان بەو شێوەیە بوو منیش گۆڵێكم بەو شێوەیە كرد، ویستمان زۆرترین گۆڵ بكەین و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەمان بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەوە رووینەدا.

ئەو ساتەوەختە ناوازە بوو كە گاڤی شارەی كاپتنی پێدرا، دڵخۆشم بە گەڕانەوەی، یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە، بۆ بارسێلۆنا و بۆ هاندەران، شایستەیی ئەو ستایشەیە كە وەریگرت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button