ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال ژمارەیەكی لیۆنێل مێسی یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بەردەوامە لە درەوشاندنەوەی و پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لە نێو یاریگا.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و پابلۆ تۆرێ دوو گۆڵ و پێدری گۆڵێک تۆمار كران.

لامین یامال توانی گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا بۆ پێدری درووست بكات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by ESPN FC (@espnfc)


بەوەش لامین یامال هاوشانی لیۆنێل مێسی بوون بە كۆتا دوو یاریزانی بارسێلۆنا لە دوای تێپەڕبوونی 10 هەفتەی لالیگا 6 گۆڵ درووست بكەن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری بایرن میونشن بكات.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button