فەرمی؛ ئەستێرە دڵخوازەکەی تێن هاخ مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت
یاریگا –
لە کۆتایی ئەم وەرزە کریستیان ئێریکسن مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت.
بەشێوەیەکی فەرمی کریستیان ئێرکسن ئاشکرایکرد لە کۆتایی وەرزی 2024/25 وەک یاریزانێکی ئازاد مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵیت، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.
ئێریکسن لە یۆرۆی 2020 لە یاریگادا دڵی لەکار کەوت، بەوهۆیە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان هەڵوەشاندەوە و نزیکەی لە ساڵێک لە یاریکردن دابڕا، بەڵام لە زستانی 2022 پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد و لە پرێمەرلیگەوە بۆ یاریکردن گەڕایەوە.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ برێنتفۆرد، لە هاوینی هەمان ساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد و لەسەر داوای ئێریک تێن هاخ پەیوەندی بە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان کرد. لە یەکەم وەرزیشدا یاریزانێکی گرنگی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بوو، نازناوی جامی کاراباوی بەرزکردەوە و پلەی سێیەمی پرێمەرلیگیان بەدەستهێنا.
بەڵام لە وەرزی رابردووەوە کریستیان پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی تێن هاخ لەدەستەوە، هەریەکە لە یانەکانی ئایاکس، ئەندەرلەخت و ریال بێتیس و چەند یانەیەکی دیکەش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
ئێریکسن لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئێکسترا بڵادێت پشتڕاتیکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ ناکاتەوە و یانەکە جێدەهێڵێت.
گوێبیستی ئەوە نەبووم یانەکەم هەوڵی دەستبەرداربوونم بدات، بەڕاستی لە مانچێستەر وەک خێزانێکین و هەموو شتێک باشە، بەڵام دەمەوێت شتێکی نوێ تاقی بکەمەوە و گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە.
🚨 Christian Eriksen has confirmed that he will leave Manchester United at the end of the season. 👋
(Source: @EkstraBladet) pic.twitter.com/FLxLvhtiWW
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 11, 2024