ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدینیۆ بوو بە خاوەنی یانەیەکی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی لە قۆناغێکی نوێیدا سەرمایەکەی هێناوە نێو جیهانی تۆپی پێ و پشکی یانەیەکی کڕیەوە.

جادووگەرەکە یەکێکە لە ئایکۆنە دیارەکانی مێژووی وەرزشەکە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا.

ۆناڵدینیۆ کە دوو جار باشترین یاریزانی فیفا و جارێکیش باڵۆندۆری بردووەتەوە، توانی ببێتە هاوپشک لە یانەی گرینڤیڵ ترێمفی ئەمریکی و یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

پرۆژەکە بۆ ئەفسانە بەڕازیلیەکە گشتگیرە و چاودێری تیمە جیاوازەکانی یانەکە بۆ ئاستی پیاوان و ئافرەتانیش دەکات و برەو بە پێشخستنی ئاستەکان دەدات.

یانەکە لە خولی پلە چواری ئەو وڵاتە یاریی دەکات و چاویان لەوەیە بە هاتنی رۆناڵدینیۆ ئامادەییەکی زیاتریان هەبێ لەسەر سەکۆی تۆپی پێی جیهانیی.

کۆتایی ساڵی 2023 بوو کە راپۆرتە جیاوازەکان مایەپووچبوونی رۆناڵدینیۆیان بڵاوکردە بەهۆی زۆری ئەو باجانە لەسەری کەڵەکە بووبوون. بەجۆرێک کە ئاشکراکرا پارەیەکی ئەوتۆ لەسەر هەژمارە بانکیەکەی ئەستێرەکەی پێشووی پریس و بارسێلۆنا نەمابووەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button