ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئالبا دەمەقالێ نێوان خۆی و ڤاران ئاشکرا دەکات

یاریگا
جۆردی ئالبا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەمەقالێ نێوان خۆی و رافایل ڤاران بەرگریکاری ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

بەرگریکارەکەی بالی چەپی بلاوگرانا سەبارەت بە شەرە قسەکەی لەگەڵ بەرگریکارەکەی مێرنگی گووتی ” هیچ کەس وا بیر نەکاتەوە ڤاران کەسایەتیەکی باشی هەیە، ئەو بە منی گووت بڕۆ مشکی بیابان تاوەکو ئێستا مۆڵەتی شۆفێریت هەیە، بۆیە ئەو قسانەی زۆر ئازاریدام و پێموابوو دوای یارییەکە داوای لێبوردنم لێدەکات “.

بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆی چوونی لالیگا لە یاریگای کامپ نۆ رووبەرووی یەکتری بونەوە و هەردوو یانە دوای 17 ساڵ بێ گۆڵ یەکسانبوون.

Back to top button