خوله‌کانی دیکە

تورکەکان سزادران

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ تورکیا بە هۆی رەفتاری یاریزانەکانیان لە دوو یاری بەرامبەر ئەلبانیا و فڕەنسا سزادرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە بە هۆی ئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا سڵاوی سەربازیان لە دوو یاری هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 کردووە و ئەمەش سەرپێچی یاسانی تۆپی پێیە و بەم هۆیەوە ئەو هەڵبژاردەیە بە 50 هەزار یۆرۆ سزادراوە و لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی ئەو رەفتارانە، ئەوا سزای قورستر چاوەڕێیان دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە 10 یاریزانی یانەی ئیستانبۆل باشاک شاهیر لە نێوانیاندا رۆبینهۆی بڕازیلیش بە هۆی سڵاوە سەربازییەکان لە یارییەکی یانەکەیان سزادراون.

سڵاوە سەربازیەکەی یاریزانە تورکەکان وەکو پاڵپشتی سەبازەکانی وڵاتەکەیان لە داگیرکاری رۆژاوای کوردستان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button