ئاسیاسعوودیەعێراق

جەوییە بە سێ خاڵی زێڕین لە سعودیەوە گەڕایەوە

وسام رزق: سەرکەوتنەکەمان لە دەمی شێر دەرهێنا

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە لە یاری دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا.

لە خاکی سعودیەوە قوە جەوییە توانی بە سێ خاڵی گرینگ بگەڕێتەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە تەعاونی ئەو وڵاتەی بردەوە، گۆڵەکانی جەوییە ئەحمەد ئێسا و سەعد عەبدولئەمیر تۆماریان کرد، بە مەش هەڵۆکانی بەغدا دووەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتیەکە بە دەستهێنا، لەم یارییەشدا هەر دوو یاریزانی کورد عەلی شاخەوان بەشداری پێنەکرا و محەمەد سامیش لە خولەکەکانی کۆتایی هاتە نێو یاریگا.

وسام رزق راهێنەری قوە جەوییە دوای یارییەکە دەربارەی ئاست و ئەنجامی تیپەکەی گوتی:

یارییەکی زۆر باشمان کرد و شایستەی سەرکەوتن بووین، هەر لە سەرەتاوە بەڵێنمان دابوو بێ خاڵ نەگەڕێینەوە عێراق، پیرۆزبایی لە یاریزانەکان و هاندەرانی جەوییە دەکەم، بەڵێ سێ خاڵەکە بە دەستهێنانی زۆر قورس بوو لە قوڕگی شێر دەرمان هێنا، کات کوشتنیش لەلایەن یاریزانەکانماوە بەشێکە لە یاریی و گرینگ وەرگرتنی سێ خاڵەکە بوو ئامانجەکەشمان پێکا.

قوە جەوییە دوای ئەم سەرکەوتنە ئێستا بە شەش خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی کۆمەڵەی B دێت و یاریی داهاتووشی لە بەغدا بەرامبەر خالیدیەی بەحرێنی دەبێت کە ئەمڕۆ لە ئالتین ئەسیری تورکمانستانی بردەوە و بە 3 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button