ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

” هیچ ترسێکمان لە بارسێلۆنا نیە “

یاریگا
گێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری نوێ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هیوایەکی زۆری بە یانەکەی هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دوای ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ و بەر یەککەوتنی ناپۆلی و بارسێلۆنا، راهێنەرە تازەکەی یانەی ئیتاڵی گووتی ” راستە بارسا یانەیەکی بە هێز و باشە، بەڵام ئێمە هیچ ترسێکمان لەو یانەیە نیە و دڵنیاشم یاریزانانەکانمان دەتوانن باشترین یاری بەرامبەر ئەم یانەیە بکەن و بردنەوە بەدەست بێنن “.

هەردوو یانەی ناپۆلی و بارسێلۆنا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە و ناوەڕاستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو و لە یاری چوونی یانەی ئیتاڵیەکە میوانداری بارسا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button