فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: گاتوزۆ بووە راهێنەری مارسیلیا

یاریگا

بە شێوەیەکی فەرمی گێنارۆ گاتوزۆ لە شوێنی مارسێلینۆ بووە راهێنەری یانەی مارسیلیای فەرەنسا.

ماڵپەری فەرمی یانەی مارسیلیای فەرەنسا رایگەیاند، دوای شکستەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسا، بڕیاریاندا مارسیلینۆ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و پاشان دوای چەند رۆژێکی کەم گاتوزۆ لە شوێنی دەست نیشان بکەن.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ڤالێنسیا و ئەیسی میلان و ناپۆلی کردووە، یانە فەرەنسیەکە دەبێتە چوارەم وێستگەی ئەو راهێنەرە لە کاروانی راهێنەرایەتی.

یانەی ئۆلمپیک مارسیلیا لە کۆی شەش یاری ئەم وەرزە لە خولی پلە یەکی فەرەنسا خاوەنی تەنها دوو بردنەوەیە و نۆ خاڵیان هەیە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button