ئیسپانیاگرنگترین

گۆندوگان: یاریكردنم بۆ بارسێلۆنا ئەزموونێكی سەخت بوو، بەڵام نایاب بوو

Yariga App

یاریگا –

ئێلكای گۆندوگان باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ونی یاریكردنی بۆ بارسێڵۆنا به‌دیهات.

گوندۆگان سەبارەت به‌ یاریكردنی بۆ بارسیڵۆنا بۆ رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی گوتی، ئەزموونێکی سەخت بوو، بەڵام نایاب بوو، رووبەڕووی باشترین تیپی وەرزی رابردوو بووینه‌وه‌ كه‌ ڕیاڵ مەدرید بوو ، خول و چامپیۆنزلیگیان بردەوه‌.

گۆندوگان گوتیشی، بەرامبەر ریاڵ مەدریدێکی زۆر به‌هێز یاریمان کرد، هەست بە شانازییه‌كی زۆر دەکەم کە بۆ بارسێڵۆنا یاریم کردووە، لە هەلومەرجێکی تردا له‌وانه‌یه‌ شتەکان جیاواز بوایە، بە هیچ شێوەیەک پەشیمان نیم له‌ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا.

یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ زیاتر گوتی، به‌ پۆشینی درێسی بارسیڵۆنا یەکێک لە خەونەکانی منداڵیم بەدیبهێنێت، لە یەکێک لە گەورەترین تیپەکانی جیهان یاریم کردووە، ئه‌وه‌ شانازییه‌ بۆ من.

یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌باره‌ی ئاستی بارسێڵۆنا له‌ وه‌رزی رابردوو گوتی، له‌وانه‌یه‌ خەڵک سەیری وەرزی رابردوو بکەن وا بیربکەنەوە کە ئێمە هیچمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، ئەوە راستە، بەڵام ئەگەر سەیری چۆنیەتی یاریکردنمان بکەیت، لە کۆتایی وەرزدا 85 خاڵمان كۆكرده‌وه‌، تەنها سێ خاڵ کەمتر بوو لە ساڵی پێشووتر، کاتێک بوونه‌ پاڵه‌وانی لالیگا.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر سیتی، گۆندۆگان ئاشکرایکرد، هەر کە باسی بژاردەیەکیان  بۆ گەڕانەوەی مانچێسته‌ر سیتی كرد، لەگەڵ پیپ گواردیۆلا قسەم کرد و گوتی، گەڕانەوەت خەیاڵی دەبێت، منیش بڕیارمدا بگه‌رێمه‌وه‌ یانه‌كه‌.

یاریزانەكه‌ی  پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا باسی له‌وه‌شكرد، پێش بڕیارەکە کەمێک دوودڵبووم، بەڵام بڕیارێکی باش بوو، پەیوەندی من لەگەڵ پیپ هەمیشە باش بووە، هەرچەندە ساڵی رابردوو لە بارسا بووم، بەڵام چه‌ند جاریك پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەبووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button