فه‌ره‌نسا

مێمفس دێپای تووشی پێکانێکی سەخت هات هۆڵەندییەکانیش وەک لیۆن لە دڵەڕاوکێدان

یاریگا- ئەم هەفتەیەی خولی فەڕەنسیی هەواڵی ناخۆشی پێ بوو بۆ یانەی لیۆن و هەروەها هەڵبژاردەی هۆڵەنداش، کاتێک مێمفس دێپای دووچاری پێکانێکی قورس هات بەرامبەر ڕین.

پێکانەکەی دێپای لە ئەژنۆیدا تووش بووە و هەر لە گێمی یەکەمدا بەهۆیەوە گۆڕانکاری ناچاری پێ ئەنجام درا. دوای یاریەکەش گارسیای ڕاهێنەر جۆنینهۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی باسیان لە پێکانێکی مەترسیدار کرد کە ڕەنگە تا کۆتایی وەرز بێت.

ئەوەش لە لایەکەوە بۆ لیۆنی پەرێشان-حاڵ و بۆ ئاشە هەواییەکانی هۆڵەندا گوزێکی کاریگەر دەبێت کاتێک یۆنیۆی 2020 پاڵەوانێتی یۆرۆ دەست پێدەکات.

لیۆن یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە یانەی میوان دۆڕاند و ئێستا لە پلەی هەشتەم دەبینرێت، هەرچی ڕینیشە، بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button