ئینگلتەراگرنگترین

زیانە داراییەکانی مان یونایتد نزیکەی چوار هێندە زیادیکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد راپۆرتی دارایی خۆی خستەڕوو و ئەو یانەیە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، مان یو بۆ ساڵی دارایی 2023-2024 کە تا 30ی مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ هەژمارکراوە، قەبارەی زیانەکانی چەند هێندە زیادیکردووە بەراورد بە ساڵێکی پێشووتر.

زیانی ساڵەکە خۆی دەدات لە 113.2 ملیۆن پاوەند. لە کاتێکدا ساڵێکی پێشووتر 28.7 ملیۆن زیانەکەی بووە. ئەوەش دەکاتە نزیکەی چوار هێندە زیادیکردووە (بە دیاریکراویی 43.9).

لە راپۆرتەکاندا هاتووە کە سەرباری گەورەیی قەبارەی زیانەکە، یانەکە پێشێلی لە یاساکانی سوود و بەردەوامیی نەکردووە.

مان یونایتد لە مانگی فێبرایەر/شوباتی ئەم ساڵ لەلایەن سێر جیم راتکلیف 27.7%ی پشکەکانی کڕدرانەوە و بوو بە خاوەنی قسەی یەکەم لە یانەکە.

وەرزی 2021-2022 زیانی داریی لەو یانەیە گەشتە 115.5 ملیۆن پاوەند. واتا خەرجیی و بەهەدەردانەکانی زۆر زیاتربوون لە داهاتەکانی. کۆی زیانی بۆ کۆتا پێنج ساڵ گەشتووەتە 370 ملیۆن پاوەند.

مانگی یۆلۆیۆ/تەمووزی رابردوو یانەکە وەک بەشێک لە پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانیان 250 پیشەی کەمکردەوە.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button