کوردستانگرنگترین

یانەی سەیدسادق لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

بەشداریکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان مسۆگەر نییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی سەیدسادق لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

تەیوب حاجی رەشید، سەرۆکی یانەی سەیدسادق لە لێدوانێکی تایبەتی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو ئەگەر کەس خۆی نەکاتە خاوەنی یانەکەمان و چارەسەرێک بۆ دۆخی دارایی یانەکەمان نەدۆزرێتەوە، هەڵوێستی خۆمان بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان رادەگەیەنین’.

یانەی سەیدسادق بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکەوە زۆربەی یاریزانەکانی لەدەست داوە و یاریزانەکانی یانەکە روویان لە یانەکانی دیکە کردووە، تاوەکو ئێستا یانەکە دەستی بە ئامادەکاریی نەکردووە بۆ وەرزی نوێ، لەکاتێکدا وابڕیارە رۆژی 7ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات.

یانەی سەیدسادق ساڵی 1998 دامەزراوە و لەوەتەی ساڵی 2016 لە ریزی یانە نایابەکانی کوردستان یاریی دەکات، وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پلەی حەفتەمی بەدەستهێنا، وەرزی 2022/2023 بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و وەرزی 2021/2022 بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button