ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

موسیالا ئاماژە بۆ مانچێستەر سیتی دەنێرێت

مان سیتی دەکەوێتە جووڵە

Yariga App

یاریگا –

دوا قسەکانی جەمال موسیالا لەبارەی چارەنووسی لەگەڵ بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی خستووەتە جووڵە.

گرێبەستی کێڤن دی بڕۆین لە هاوینی داهاتوو لە مان سیتی بەسەردەچێت. لە ئێستاوە پێپ گواردیۆلا، راهێنەری سیتیزنز بیر لە شوێنگرەوەیەک دەکاتەوە. دی بڕۆین لەلایەن یانەکانی سعوودیە داواکراوە و رەنگە دوا ساڵی بێت لە پرێمەرلیگ.

لە مانچێستەر سیتی بڕوایەک هەیە، موسیالا باشترین شوێنگرەوەیە بۆ دی بڕۆین و بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی جەمال زۆر دڵخۆشن.

رۆژنامەی فێڵت ئام سۆنتاگی ئەڵمانیا پرسیاری لەبارەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026 ئاڕاستەی موسیالا کرد، لە وەڵامدا گوتی

لە بایرن میونشن زۆر دڵخۆشم و سەرنجی تەواوم لەسەر ئامانجەکان داناوە. یارییکردن هاوشێوەی بێڵینگهام لە دەرەوەی ئەڵمانیا؟ ئێستا بیرم لەوە نەکردووەتەوە، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لە کوێ یاری دەکەم. دەکرێت شتەکان زۆر بە خێرایی لە جیهانی تۆپی پێ بگۆڕێن.

موسیالا بەرهەمی یانەکانی ساوسامتن و چێڵسییە، شارەزاییەکی تەواوی لەسەر شێوازی یاریکردنی ئینگلتەرا هەیە. لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە لاوانی میونشنەوە کرد و دوای ساڵێک، بانگهێشتی تیمی یەکەمی ئەڵمانیا کرا. تاوەکو ئێستا 166 یاریی لەگەڵ میونشن کردووە، خاوەنی 44 گۆڵ و 31 ئەسیستە.

لە ماوەی رابردوودا، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستیپێکرابوو، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆ لە گفتوگۆکان نابیندرێت.

ئێستا موسیالا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (نەیشنزلیگ) کردووە. دوو یاریی بەرامبەر هەنگاریا و هۆڵەندا دەکات.

فرانس فووتبۆڵ هۆکاری پشتگوێخستنی موسیالا ئاشکرا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button