ئهوروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
بوفۆن باس لە رووبەڕووبونەوەی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەکات
یاریگا–
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا رووبەرووبونەوەی ریال مەدرید لە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بە سەرنج راکێش دەزانێت.
گۆڵپارێزەکەی بیانکۆنێری سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی یانەکەی لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید دەڵێت ” رێزیکی زۆرم بۆ یاریزانانی ئەو یانەیە هەیە و بەڵام یاریکردن بەرامبەر ئەو یانەیە سەرنج راکێش دەبێت و هیچ دوو دڵیەکمان نیە بۆ رووبەرووبونەوەیان، راستە ئەوان یانەیەکی بەهێزن، بەڵام ئێمەش هیچ لە ئەوان کەمتر نین “.
بوفۆن لە دوایین یاری بەرامبەر ریال مەدرید یادەوەری خۆشی نیە، ئەو گۆڵپارێزە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی دوو وەرز پێش تووشی دۆڕان بوون و ماڵئاواییان کرد.