ئینگلتەراگرنگترین

مێرینۆ هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ هەیە

پێناچێت بەمزووانە یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل مێرینۆ، یاریزانە نوێیەکەی ئارسیناڵ، بەهۆی پێکان بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مێرینۆ لە یەکەم یەکەی مەشقیدا لەگەڵ ئارسیناڵ، تووشی پێکانی شان بوو و پێدەچێت بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

ئارسیناڵ و ریال سۆسیداد گفتوگۆی ماراسۆنییان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکە کرد، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، مێرینۆ تاوەکو ناوەڕاستی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم ناگەڕێتەوە یاریگاکان و لەوانەیە یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر بۆرنمس بکات.

مێرینۆ 28 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بەر لە گواستنەوەی بۆ ئارسیناڵ، یەکێکبوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی سۆسیداد و خاوەنی 242 یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button