تەواو؛ کینگلسی کۆمان بڕیاری کۆتایی دا
یاریگا –
کینگلسی کۆمان وەڵامی ئۆفەرەکەی هیلالی سعودی دەداتەوە و کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت.
ماکس ئێبڕێڵ بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن لە دوایین لێدوانی بۆ سکای ئەڵمانیا بەفەرمی پشتڕاستیکردەوە، کۆمان لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە و ئۆفەرەکەی هیلالی رەتکردووەتەوە.
ئێمە بە ئۆفەرەکەی هیلالی سعودی رازی بووین، بەڵام کۆمان ئۆفەرەکەی رەتکردەوە. لەگەڵمان دەمێنێتەوە و بایرن میونشن جێناهێڵێت.
🚨🔴 FC Bayern confirm Kingsley Coman to stay at the club despite the proposal from Saudi Arabia.
“He’s staying with us”, Bayern director Eberl has comfirmed when asked about Al Hilal.
Bayern agreed on fee with Al Hilal but Coman decided to stay. pic.twitter.com/VomwkMzjWE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 2, 2024
جیا لە هیلالی سعودی، لەم هاوینە هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆناش ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەکرد، بەڵام بەهۆی گرفتە داراییەکان لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوون.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە کۆی 296 یاریدا لەگەڵ میونشن، 64 گۆڵ و 66 ئەسیستی هەبووە. پێشتر یاری بۆ یانەکانی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کردووە.