ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارتۆمیۆ باس لە پەیوەندیكردنی گریزمان و دی لیخت دەكات بە یانەكەیانەوە

یاریگا- جۆزێ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە كە ئەنتوان گریزمان لە لیستی ئەو یاریزانانەدا نیە كە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

بارتۆمیۆ لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ووتی: گریزمان یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدریدە و گرێبەستی هەیە لەگەڵیان، پێم خۆشە یاریزانی گەورە لە لیگا هەبێت، ئەوە خولەكە زیاتر بەهێز دەكات.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر گریزمان بیەوێت پەیوەندی بە بارساوە بكات ئەوا پێویستە لەگەڵ ڕاهێنەر قسە بكەین، بەڵام ناوی لە نێو ئەو یاریزانانەدا نیە كە داواكراوە،ئەوانە پڕوپاگەندەی ڕۆژنامەكانن.

سەبارەت بە ماتیاس دی لیخت ووتی: پەیوەندیەكی باشمان لەگەڵ ئەیاكس هەیە، نازانم چی ڕوودەدات بۆ دی لیخت ، بەڵام لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە یانەكەمان گرنگی پێ دەدات ، من سەرسامم بە یاریكردنی و شێوازی یاریكردنی گونجاوە بۆ یانەكەمان

بابەتی زیاتر

Back to top button